بازرگانانی سلێمانی لە ئێتاڵیا گرێبەستی كار واژۆ دەكەن

بەسەرپەرشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی شاندێكی بازرگانانی سلێمانی گەیشتنە وڵاتی ئیتاڵیا و چەند گرێبەستێكی كاركردنیشیان لەبوارە جیاوازەكاندا لەگەڵ بازرگانی ئەو وڵاتە واژۆكرد .
عوسمان فەتاح نوێنەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە هاوكات سەرۆكی شاندەكەیە لە ئیتاڵیاوە بە سایتی ژوری رایگەیاند:”بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا،لەگەڵ شاندێك لە بازرگانانی سلێمانی سەردانی ئەو وڵاتەمان كرد و لەگەڵ سەرۆكی ژورە بازرگانییەكانی میلانۆ كۆبوینەوە و لە كۆبونەوەكەدا داوامان كرد پرۆتۆكۆلێك لەنێوان هەردو ژوردا واژو بكرێت ،ئەوانیش بەخۆشحاڵییەوە داواكەیان قبوڵكردین،كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو پرۆتۆكۆلە هاوبەشە واژوبكرێت”.
عوسمان فەتاح وتیشی : “ئیتاڵییەكان كە ئاگاداری چالاكییەكانی شاری سلێمانین لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ ،داوایانكرد كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی كە لە شاری ملانۆ دەكرێتەوە و 1-5-2015 دا تاوەكو 31-10-2015 دەخایەنێت ، بەشداری بكەن و شوێنی تایبەتیان لە پێشانگاكەدا پێبدرێت”.
سەرۆكی شاندەكە باسیلەوەشكرد:”ئیتاڵییەكان ئەوەشیان پێراگەیاندین هەرێمی كوردستان شوێنێكی ستراتیژییە لە رۆژهەڵاتی ناوراستدا و زۆر خۆشحاڵبون بە سەردانی شاندەكەمان و بەڵێنیاندا هەمو هاوكاری و ئاسانكارییەك بۆ بازرگانانی هەرێم بكەن ، بۆ كاری بازرگانی لە نێوان ئیتاڵیاو هەرێمی كوردستان .
سەردانی بازرگانانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردودا ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ئامادەكاری بۆ ئەو شاندەكردوە كە بە سەرپەرشتی عوسمان فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی سلێمانی سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە .