توێژینەوەیەك: بازاڕكردن مێشك بەهێز دەكات

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایدەکات بازاڕکردن دەبێتەھۆی بەھێزبوونی مێشک و ئەوەش زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی دوکی ئەمەریکی ئەنجامدرا (٢٠) کەسی تەمەن ٢٥ ساڵ و (٢٢) کەسی ٧٠ ساڵ بەشدارییان کرد، بەشداربووان چەندین کەلوپەلیان پیشان درا بۆ کڕین و دەبووایە ئەو کەلوپەلانەیان بیربکەوێتەوە کە دەیکڕن و باشترین جۆر ھەڵبژێرن.
پشکنینی مێشک دەریخست ئەو کەسانەی زیاتر بازاڕیان کردووە مێشکیان زۆر بەھێزە و بەشێکی تایبەت بە شت کڕین بەکاردەھێنن بۆ ئەو کارە، ھەروەھا ئەو کەسانە مێشکیان زۆر چالاکترە و بیرەوەرییەکی زۆر بەھێزیان ھەیە.
ھەربۆیە توێژەران ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە لەبازاڕ و مارکێتەکاندا زۆر بگەڕێن و کەلوپەلەکان ھەڵبسەنگێنن، ھەروەھا ئەو کەسانەشی لەگەڵ یەکێکدا دەچنە بازاڕ سوودمەند دەبن و مێشکیان بەھەمان شێوە بەتواناتر دەبێت.