زانیاری لەسەرسەنتەری زانیاری كار

زانیاری لەسەرسەنتەری زانیاری كار:
شعاری سەنتەر: وابكە گۆڕان ڕووبدات لە كارەكەت ولە ژیانت دا.
خەونی سەنتەر:-   Vision
پیشەنگ بوون لەبواری گەیاندنی خزمەتگوزاریە كانمان بۆ دەستی هەموو خاوەن كارێك ،و  هەموو ئەوانەی كە دەیانەوێت ببنە خاوەنی بیرۆكەی كارو دەست بكەن بەكار وپڕۆژەی خۆیان .
پەیامی سەنتەر:         Mision
هەوڵدەدەین بۆ هاوكاری كردنی ریكخراوەكانی كار وخاوەن پرۆژەكان بەشَیوەیەكی كاراو چالاك لە پیناو دەست كردن وبرەودان بەكاركردن وبەرەو باشتر بردنی ،لە ریگای راهینان وراوێژ پیدانەوە .
مەبەستی سەرەكیمان :
پەرەپیدانە بەتواناكانی پڕۆژەی بچووك ومامناوەند وەكاراكردنی ڕۆڵیان لە گەشەسەندنی ئابووری ناوخۆی دا .
ئامانجی تایبەت بە سەنتەر:
1-بەرزكردنەوەی هۆشیاری خاوەن كارەكان بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییانەی كە  سەنتەر پێشكەشی دەكات .
2-پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە خاوەن بەرژەوەندیە پیشەسازی و بازرگانیەكانی  شاری سلێمانی.
3-پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری پالپشت بەخاوەن كار وپڕۆژەكان.
4-دوزینەوەی چارەسەری زانستیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەنتەر لەرووی بەریوەبردن دا.
كورتەیەك لەسەر مێژووی دامەزراندنی سەنتەر:-
سەنتەری زانیاری كار وەك بەشێك لە ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لە ساڵی 2008-2009 بەپێی گریبەستێكی نێوان ژوور و نووسینگەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووە كان بۆ پڕۆژەكان ، دامەزرێنراوە ،و بەرواری 4-2-2009 یەكەم ڕۆژی دەست بەكاربوونی بوو.كارەكانی ئەم سەنتەرە پێكهاتووە لە ڕاهێنان وڕاوێژ پێدان بە خاوەن كارو پڕۆژە بچووك ومام ناوەندەكان . 
كارەكانی سەنتەر بریتین لەمانە :-
1-كردنەوەی خولی راهینان
2-پَیدانی راوێژ لە بواری یاسایی وبەریوەبردن وبازارگەری.
3-پلانی كار 
4-لیكۆڵینەوە
5- ناردن بۆ لایەنی قەرز.
6-ریكخستنی سمینار.
     7-بەشداری پێكردنی خاوەن كارە بچووكەكان  لە پێشانگادا.
ئەو چالاكیانەی كە تا ئێستا ئەنجامی داوە :لە ساڵی 2008 لەكاتی كاركردن لەسەر دامەزرانی تا ساڵی 2012
ئەنجامدانی راهینان : 
لەَ ساڵی 2008 دا (2)خولی ئەنجامداوە لە سەید صادق بۆ 40 كەس لە بواری پرۆژەی بچووك وخاوەن كاردا و تێیدا 10 ژن و 30 پیاو بەشداریانكرد ،لە 10-11-10-2008   .
لەسالی 2009 دا (3) خولی ئەنجامداوە بۆ160 كەس .:
خولێك كە بۆ 100 كەس ئەنجامدراوە بە 5 خول كە 2خولیان لە سیدصادق بوو وە 3 خولی لە شاری سلیمانی كە 53 بەشداربووی پیاوان بوو وە47 بەشدارووەكەی تر ژنان بوون لە بواری جیندەر وپرۆژەی بچووك دا. ماوەی هەر خولێك 5 ڕۆژ بووە كە مانویڵی ریكخراوی كار ( Get a Head) بەكارهێنراوە و راهینەرەكان بۆماوەی 15 ڕۆژ خولی ڕاهینانیان لەسەر وەرگرتبوو ، راهینەر (ڕەنج عبدالله )لە سلیمانی بەشداری تیادا كردبوو .
خولێكی تر كە لە گریبەستیكی تردا لە گەڵ ڕیكخراوی (ISG) ریكخراوی نیودەوڵەتی گروپی شیكاری بوولە مانگی 9 دا ئەنجامدرا و بۆماوەی 15 ڕۆَژلە بەرواری 1-9تا15-9 بەرداوام بوو، لە هەڵەبجە ئەنجامدرا ،خولی یەكەم شیرینی دروست كردن بوو بۆ ژنان كە ژمارەیان 15 كەس بوو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ كە 3 ڕۆژ خولی بەریوەبردن وبازارشگەری بوو كەڕێكخراوی راهینان وپەرەپیدانی ژنان هاوكارمان بوون بە دابین كردنی هۆڵ وكۆكردنەوەی ژنان .
وە خولی دووەم لەگەڵ هەمان ڕیكخراو كە بودجەی هەردوو خولەكەی لە ئەستۆ گرتبوو، راهینانەكان لە بواری كشتوكاڵی بۆماوەی 9 روژلەبواری كشتوكاڵدا كە ریكخراوی پەروا بۆ ژنانی كەم دەرامەت هاوكارمان بوو لە دابین كردنی شوین و مامۆستادا .وە 3 ڕۆژ لە خولەكە خولی بەڕیوەبردن وبازاڕگەری بوو لەلایەن راهینەری سەنتەرەوە نیگارعلی خولە كارگیریەكان بەریوەچوو.كە ژمارەی بەشداربووان 45 كەس بوون  بۆ سێ‌ خولی كشتوكاڵی لەبواری نەمامگە ،خانووی پلاستیكی وهەنگەوانی دا بۆ16پیاو 29 ژن ئەنجامدرا لەشاری هەلەبجە .وە بۆمانویلی ووتراوەی ئەم خولە پشت بەسترا بە (   development-WED women enter price)كە هەردوو راهینەری سەنتەر بەشداری ئەو خولە بوون لە عمان بۆ ماوەی 16 روژ لە مانگی 8 -2008 دا وە لە هەمان ساڵدا خولێكی تر لەلایەن  ریكخراوی UNOPS –ILO لە تورینوی ئیتالیا بۆ ستافی سەنتەر ئەنجامدرا لەسەر راویژ پیدان كە دوو ئەندامی ئەنجومەنی ژوور یش بەشداربوون تیایدا .
سالی 2010 دا 4 خولی ئەنجامداوە بۆ 40 كەس:
خولیك لەسەر پروپوزەڵ نوسین و نامە گورینەوە بۆ 10 كەس لە خاوەن كۆمپانیاكانی سلیمانی كە 4 پیاو بوو وە6 ژن بوو بۆماوەی 4 روژ ئەنجامدرا .
وە پاش ئەنجامدانی گرێ بەست لەگەڵ ریكخراوی USAID , وتجارە دا 3 خولی راهینان لەم سالەدا ئەنجامدرا بۆ 30 كەس كە 23 پیاو بە 8 ژن لەبواری دەست بكە بە پرۆژەكەت وپەرە بدە بە پڕۆژەكەت كە بەرنامەو مانویلی USAID  بەكارهات بۆ ووتنەوەی وانەكان . هەر خولێ‌ ماوەی 5 رۆژی خایاند كە لە مانگی 10-12 خایاند .
هەرلە مانگی 11 ئەم ساڵدا ستافی سەنتەر خولیكی لەسەر پلانی ستراتیجی وەرگرت كە ریكخراوی USAID ئەنجامی دا بوو.
سالی 2011دا (10) خولی ئەنجامداوە بۆ86 كەس.
81كەس لە گەنجانی زانكۆ و دەرچووانی ئاستەكانی تر ڕاهَینران لەسەر بەرنامەی GYB  (پەرە بدە بە بیرۆكەی پڕۆژەكەت) كە 51 پیاو بە 30 ژن بوون.كەهەر خولێ‌ 3 ڕۆژبووە .
بۆ پرۆگرامی (دەست بە پرۆژەكەت بكە) 64 كەس بەشداربوون بە چەند خولی جیاواز كە 40 بەشداربوو لە پیاوان بوون 24 بەشداربوو لە ژنان .كە بە 4 خولی جیاواز ئەنجامدراون .هەر خولەی 5 ڕۆژی خایاند .
وە لەسەر پرۆگرامی بەئاسانی دەست بەكارەكەت بكە 41 كەس بەشداربوون لەخاوەن كارو پڕۆژە كە 15 كەسیان ژن بوون وە 36  كەسیان پیاو بوون  .
ئەم خولانە بۆماوەی 15 ڕۆژ لەشاری هەولێر بۆ دووجار لە دووكاتی جیاوازدا ئەنجامدران كە 6 راهێنەری لەسەر ئامادەكرا كە بروانامەی نیودەولەتیان وەرگرتووەلە بواری (بیروكەی پروژە ،دەست بە پروژەكەت بكەوە بەئاسانی دەست بە پروژەكەت بكە وپەرەی پیبدە ) وە ئەم خولە ریكخراوی كاری نیودەولەتی ئەنجامی داوە وە هەقی بە كارهینانی ئەم پروگرامانەی داوەتە دەست سەنتەری زانیاری وژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی  .
لە هەمان ساڵدا ریكخراوی كاری نیودەولەتی خولێكی تری لەسەر راوزیژ پیدان بۆستافی ژوور كردەوە كە 3 كەس بەشداری كرد(2 لەژوور و1 لە سەنتەر) 
لە ساڵی 2012 دا:-
1- ( 3) خولی راهینان بە شیوەی گریبەست لەگەڵ ریكخراوی مندالپاریزی جیهانی ئەنجامدرا بۆ35 كەس كە لە ناوچەی كەلار 2 خولیان ئەنجامدرا وەخولیكیان لە سلیمانی بۆ22 كەس لە پاریزگا جیاوازەكانی عێراق ئەنجامدرا كە بەشداربووان لە بەسرەو بغداد و میسان وكەلار بەشداربوون تیایدا .وە بە زمانی عەرەبی پروگرامەكە پیشكەش كرا ،كە مانویڵی (WED) و( How to Start Your Business ) بەكار هات لەم خولانەدا.وە بەشداربووان هەموویان ژنان بوون چونكە بەرنامەكە بریتیە لە بەرنامەی (SHE CAN )
2-خولیكی تر لەسەر( GYB)  ئەنجامدرا بۆ 17 كەس كە 2 ژن بەشداربوو تیایدا .
3- ئەنجامدانی 2 خول لەبواری (IYB) واتا پەرەبدە بە پرۆژەكەت كە بۆ خاوەن پڕَوژ ەكانی سلێمانی ئەنجامدراوە 24 بەشداربوو لەو خولەدا بەشداربوون 6یان ژن بوون.18 یان پیاو.كە7 مانویڵەكەی پرۆگرامی IYB تیادا ووتراوەتەوە بۆماوەی 7 ڕۆژ بووە.
وەئەم پرۆگرامەش تەنها لەشاری سلیمانی 6 ر اهێنەری بۆ ئامادەكراوە لەلایەن ریكخراوی كاری نیودەولەتیەوە كە لە ریگای وەرگرتنی خولیكی 7 ڕۆژی لە لوبنان ئەنجامدرا .
وە خولیكی تر لەسەر پلانی كار بوماوەی 10 روژ لێپرسراوی سەنتەر تیایدا بەشداربوون لە عمان لە مانگی 10 دا ئەنجامدراوە .
پَیدانی راوێژ:  (150) كەس راوێژی وەرگرتووە لە سەنتەر.
پلانی كار : (172) پلانی كار ئەنجامدراوە بۆ بەشداربووانی خولەكان ودەرەوەی خولەكان.
لیكۆڵینەوە: ( 2) دانە ئەنجامدراوە.
ناردن بۆ لایەنی قەرز : (40) كەس قەرزی وەرگرتووە.
ریكخستنی سمینار:  (2) دانە .
بەشداری پیكردن لە پێشانگادا : 34 كەس بەشداری پیكراوە لە ماوەی سێ‌ ساڵدا .