ئاودی خراپترینە و تۆیۆتا و ڤۆڵکس ڤاکن باشترینن

بەپێی راپرسییەک سەبارەت بە خراپترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی 2014، بەھۆی کەمی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکانیان لە مامەڵە کردن لەگەڵ کڕیاران، ئاودی ئەڵمانی بە خراپترین ژمێردرا.
 
ئەو راپرسییە کە ماڵپەڕی ئۆتۆ بلۆگ ئەنجامی داوە، سەبارەت بە کەمی خزمەتی ئەو کۆمپانیایانەیە کە بەڕێژەی 80٪ی جاران کەمی کردوە، ھەڵبەت مەبەستیشی لە خزمەت، ئەو خزمەتگوزاریانەیە کە کۆمپانیاکان دوای فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بە کڕیارانی دەبەخشن، لەوانە ماوەی گرەنتی چاکردنەوەی شکستی و گۆڕینی رۆن و بەنج لەسەر کۆمپانیا و داشکاندنی بەردەوام بۆ پارچەیەدەگەکان، ھەڵبەت ئەمانە ئەگەرچی راستەوخۆ مانای خراپی ئۆتۆمبێلەکە نایەت، چونکە بۆ نمونە ئاودی کە بە خراپترین کۆمپانیا دانراوە لەرووی خزمەتگوزاری، ئۆمبێلی Audi A8 بە باشترین 5 ئۆتۆمبێلی جیھان دەستنیشان کراوە.
لە بەرانبەردا، ھەرکو کۆمپانیای زەبەلاح و پڕ فرۆش، تۆیۆتای ژاپۆنی و ڤۆڵکس ڤاگنی ئەڵمانی بە پلەی یەکەم و دووەم دێن لەرووی پڕفرۆشییەوە، ئەگەرچی لەرووی خزمەتگوزاریەوە، فۆردی ئەمەریکی و مارسیدسی ئەڵمانی پێشەنگن.
 
ئەمانەش لیستی خراپترین ئۆتۆمبێلەکانی جیھانە لەرووی خزمەتگوزارییەوە:
یەکەم: ئاودی
دووەم: کادیلاک
سێیەم: مازدا
چوارەم: بی ئێم دەبڵیو
پێنجەم: جێب
شەشەم: دۆج
حەوتەم: ئەکورا