بڕی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق ٢٧% کەمیکردووە

لە مانگی رابردوودا بڕی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق ٢٧% کەمیکردووە. لەوبارەیەوە یەکێتی ھەناردەکارانی تورکیا رایانگەیاندووە لە مانگی ئابی رابردوودا داھاتی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق ٦٣٢ ملیۆن دۆلار بووە، بەبەراورد بەمانگی حوزەیران بەرێژەی ٢٧% ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق کەمیکردووە. 
ھەروەھا ئاماژەیان داوە بەوەی کە، کۆی گشتی داھاتی ھەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی جیھان لە مانگی رابردوودا ١١ ملیارو ٧ ملێون دۆلار بووە، بەمشێوەیەش کۆی گشتی ھەناردەی تورکیا لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا گەیشتۆتە ١٠٤ ملیارو ٦٢ ملیۆن دۆلار. 
کەمبونەوەی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق لەکاتێکدایە کە بەھۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەکان و کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، بواری بازرگانی زیانی پێگەیشتووەو ھەناردەی وڵاتانیش تا رادەیەک بۆ عێراق کەمیکردووە
 
 
ز.ر