نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەگوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ ٢٢ دۆلار دابەزیووە و لە خوار دوو هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٢ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیووە.

هاوکات بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە چەند هەفتەی پێشوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و دابەزینی دۆلاریش کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای زێڕ.

 لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بازاڕی زیڕ داخراوە؛ بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی نیسان بەم شێوەیە بوو:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینار.