كۆنترۆڵكردنەوەی رێگا وشكانییەكانی (هەرێم-بەغدا)نرخی دراوەكان دادەبەزێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت ،دەستبەسەرداگرتنەوەی رێگا وشكانییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دراوە جیهانییەكان لە هەرێم .
حەمید عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە هاوكات شارەزایە لە دراوەكاندا بە سایتی ژوری راگەیاند: لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنەوەی ئەو رێگاوبانانەن كە لەلایەن داعش و گروپە چەكدارەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە .
حەمید عەبدوڵا رونیشیدەكاتەوە،بە كردنەوەی ئەو رێگایانە نەك تەنها نرخی دراوە جیهانییەكان لە هەرێم  دادەبەزێت بەڵكو نرخی كرێی بارهەڵگرەكانیش هەرزانتر دەبێت
 
ئا- بەهێز عوسمان