عێراق برنجی هندی دەكڕێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق بەنیازە بڕی ١٥ ھەزار تۆن برنج لە ھێندستانەوە ھاوردە بکات بە مەبەستی دابەشکردنی بە سەر ھاوڵاتیان بە بێ بەرامبەر.ئاژانسی ھەواڵی رویتەرز لەزاری چەند بازرگانێکی ئەوروپیەوە بڵاویکردەوە ، وەزارەتی بازرگانی عێراق کەمکردنەوەیەکی نیۆدەوڵەتی راگەیاندووە بۆ کرێنی ١٥ ھەزار تەن برنجی جۆری بەسمەتی لە ھێندستان‌و ئەم کەمکردنەوەیەش تا سەرەتای مانگی داھاتوو درێژەی دەبێت‌و بازرگانان‌و کۆمپانیاکان دەتوانن تا رۆژی یەکی مانگی ئەیلولی داھاتوو دەرخستەکانیان پێشکەش بکەن .. ئەو کەمکردنەوانەی عێراق رایدەگێنێت بۆ ھاوردەکردنی کردنی دانەویڵە زۆر لە بڕی راستی ھاوردەکراوەکان کەمترەو لە مانگی تەمموزی رابردوو ، بەغدا ٨٧ ھەزارو ٥٠٠ تۆن برنجی کڕیبوو ، لە کاتێکدا کە کەمکردنەوەیەکی راگەیاندبوو بۆ کرێنی ١٥ ھەزار تۆن ..عێراق ساڵانە نزیکەی ١ ملیۆن تۆن برنج‌و ٢ ملیۆن تۆن گەنم ھاوردەکات لە رێگای بەرنامەیەکی بەرفراوانەوە بێ بەرامبەر بەسەر ھاوڵاتیان دابەشی دەکات‌و ساڵانە نزیکەی ٦ ملیار دۆلاری بۆ تەرخان دەکرێـت .