دوو باندی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشی ڕانیه‌وه‌ ده‌ستگیركران

یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ڕانیه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه‌ توانیویانه‌ دوو باندی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ پێكهاتوون له‌شه‌ش كه‌س.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و باندانه‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار دیناری عێراقی له‌ جۆری 10 هه‌زار دیناری و هه‌زار و چوارسه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری سه‌د دۆلاریان پێبووه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و ئێستا به‌پێی مادده‌ی 28 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.