ڕیژەى بێکارى لەکەرتى تایبەت بەرەو هەڵکشاندەچێت

لەگەڵ بەردەوامى قەیرانى داراى لە هەرێمى کوردستاندا 80 هەزار کەس لەسەر کارەکانیان دورخراونەتەوە و ڕەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە و بێکاربوون.
یاسین مەحمود وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان ڕایگەیاند” 80 هەزار کارمەندمان لە پرۆژەکانى وەبەرهێنانەوە ناردۆتەوە بۆ ماڵەوە لەبەر وەستاندنى پرۆژەکان”
وتیشى” ئەمساڵ خراپترین ساڵى وەبەرهێنانبوو لەمێژوى وەبەرهێنەرانى کوردا لەماوەى ئەم 10 ساڵەى ڕابردودا”
وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەران ئاماژەى بەوەشدا کارگەشتۆتە ئەوەى ئەوپرۆژانەى پێشتردروستکراون لە ئوتێلى پێنج ئەستێرە و کارگەى چیمەنتۆ و دەرمان و ئاسن و نەخۆشخانە ڕابوەستێندرێت.
یاسن مەحمود وتیشى” ئەگەر ئەم قەیرانە ئەمساڵ چارەسەرى بۆنەدۆزرێتەوە ئەوا دەبێتە قەیرانێک وەک قەیرانى یۆنان و کاریگەریە خراپەکانى تا 10ساڵ درێژە دەکێشێت”
 
ئامادەکردنی: زریان مۆحمەد