مالیکی لەگەڵ تۆمە عەبادی تۆ گوێت لێبێ

لەوڕۆژەوە بوین بە برای عارەب لغاوی دەسەڵات بەدەست ئەوانەوەیە، تا ئەمڕۆ زوخاوە سکیان کردوین ، زەمانە زوخاوەسکیان کات ! هەر لە عەبدولکەریم قاسمەوە تا ئەم فەریکە دیکتاتۆرەی چەندڕۆژێکی ماوە دابەزێ لەسەر ئەسکەملی دەسەڵات و مۆرو مشەماکە تەسلیم بە عەبادی ئەفەنی بکا .بۆیە پێویستە لەسەر ئەندام پەرلەمانەکانمان بە هەمو ڕەنگەکانی پرچی ئایشێ وفاتمەوە زۆر بە ئاگابن چاوێکیان بکەن بە چوار چاو ، کەواتە ئەبێت  زۆر وریابین لە سەر ئەو بەرنامەیەی سەرۆکی حکومەتی تازە پێشکەشی پەرلەمانی ئەکات ، یاخود ئەو شاندانەی کە بۆ دانوستان ئەچنە بەغدا ، ئەگەر بەرنامەیەکی توندوتۆڵ بێ درزو کەلەبەریان پێ نەبێت کارمان گەنە  لەبەر ئەوەی  ، مالیکی و عەبادی هەردوکیان بێچوی یەک مراوین ، لەیەک  ئاویان خواردۆتەوە لە یەک زۆنگاویشدا مەلەئەکەن ، نمونەی تازە کورەش سەرۆک وەزیرانی فت کراوە کە ئەگەر دەستی بڕۆشتایە و کات دەرفەتی بایە ،ئەمەریکای گەورە چاوی لێ سور نەکردایەتەوە ،عەلی کیمیاوی بە شاگرد ڕانەئەگرت، هەربۆیە پێویستە بڕیار بەدەستانی هەرێم زۆر وریابن لە فێڵو تەڵەکەی برادەرانی شیعە مەزەب .
ئەگەر مەسەلە ئەزمون بێت ، زیاتر لە نیو سەدەیە ئەم حەشاماتە لەگەڵ ئەو برایانەی کە هەمیشە بە شەرتی براگەورەیی برایەتیان قبوڵە ئەزمونمان هەیە ،وە سیاسیەکانمان ئەمەندە دەسیان کراوە بە زاخا ڕەنگە ئەگەر ئەم جارە تێبکەوین خۆمان گوناه باربین ، وە گەل گلەیی لە سیاسەت مەدارانی خۆمان بکات  .
ئەزمونمان ئەمەندە زۆرە لە ژمارە نایەت ،نەک لە سیاسەتدا بگرە لەبازاڕو بوارە کۆمەڵایەتیەکانیشدا هەر خۆیان بە لەپێشتر ئەزانن و تا ئێستە ئەو عیلەتەیان نەپەڕاندوە .
 ئەمڕۆ ڕۆژی هیمەتە ئەی ئەوانەی ئەبن بە دەمڕاستمان ئەچنە بەغا بۆ دیاری کردنی چارە نوسمان ، بە وریاییەوە بە وەستایی داواکانو مافەکانی گەل دەسنیشان بکەن ،بەدەسی بەتاڵ مەڕۆن ولەوێ دابنیشن لێکی بدەنەوە ، قوتابخانەو خەستەخانەو جادە قیرتاو کردنتان لێ نەبێ بە دەسکەوتو سەلماندنی ماف ، چارەنوسی میلەتو وڵات ئەوانە نیە تکایە ئاگاداربن ، وە هەروەها نامەتان بۆ کەشتیەوانە تازەکەی عێراق ئەوەبێت ، کە جەنابتان هیچتان لەو ئەفەنیەی پێشو زیاتر نیە ئەگەر ئەتانەوێ عێراق عێراق بێت ئەوە عەرزو ئەوە گەز ، فەرمون ئەوە مافەکانی ئێمەیە ، ئەوش سنوری نیشتمانمانە و ئەوەش داواکانمانە ، پەیمانو بەڵێنتان بدەن تائێمەش بەشداربین لە بنیاد نانەوەی عێراقی عەزیما . وەگەر نا ڕێگەی ترو توانای تر زۆرە پارویە نانی تیا پەیداببێ ، خۆشتان باش ئەزانن ئێمە کێن ، ئێمە بوین هەتیوەکەی عۆجەمان سەغڵەت کردبو ، ئەوکات ئێوە ناوتان لەکولەکەی تەڕیشا نەبوو .
هەروەها پێوێستە خۆشمان بە پەلەو بێدواکەوتن بەرنامەکەمان ئەمادەبکەین ، ڕای پیاوی ئاقڵو بەئەزمون بە هەند وەرگرن نەک هەرخۆتان بەکوڕە ئازاکە بزانن . زۆری لە سەرنەڕۆین هەموشمان بەڵەیین لەم مەسەلەیەدا ، با نەبینە نمونەی ئەو پەندەی کە ئەڵێت (ئەگەر جارێک خەڵەتاندمت خوا بتگرێ ئەگەر دووجار خەڵەتاندمت خوا خۆمو باوکم بگرێ ) دەس لەدەسو هیمەت وەستایی لە ئێوە سەرمان بەرزکەنەوە سەرتان هەر بەرزبێت  .