بێكاری لە كرماشان گەیشتۆتە 35%

(ناوەندی ئاماری ئێران) لە راپۆرتێكدا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبووەتەوە رایگەیاندوە(پارێزگای کرماشان) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بێکارترین پارێزگای ئێرانەو ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە لە ٣٥%ی تێپەراندووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی دەنگوباسی مێھری ئێران، بەبەرارورد بەساڵی رابردوو، (پارێزگای کرماشان) ١٥ پلە لە ڕیزبەندی ناوەندی ئاماری ئێران دا ھاتووتە خوارەوەو ئێستا وەکو بێکارترین پارێزگا ناو دەبرێت، لە کاتێکدا کە بەبەراورد لەگەڵ زۆرێک لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێراندا، پارێزگای کرماشان یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکان، بەڵام سەرجەم دەرفەتەکانی ئەم پاریزگایە بەفیڕۆ دەدرێت.
لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی دەنگوباسی مێھری ئیران دا ئاماژە بەو کراوە، ڕێژەی بێکاری لە ھاوینی ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگای کرماشان ١٠% بووە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک ئاماژە بەوە نەکراوە کە چۆن لە ماوەی ساڵێک دا ئەو ڕێژە ١٠%ـەوە بۆ زیاتر ٣٥% بەرزبووەتەوە.