كەركوك: رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، كەركوك رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و لە رێگەی بۆری نەوتی كوردستان رەوانەی بەندەرەكانی جیهانی دەكات.
 
فوئاد حسێن، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند “رۆژانە لە كەركوك بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە رەوانەی بەندەرەكانی جیهان دەكرێت “.
 
وتیشی: “پێش هاتنی داعش لە كەركوك رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی بەندەرەكانی جیهان دەكرا، بەڵام لە ئێستادا بە هۆی هاتنی داعش بۆ ناوچەكە و داگیر كردنی هەندێ شوێن وایكردووە بڕی هەناردەكردنی نەوت لە كەركوك بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو كەم بكرێتەوە، ئەوەش زیانی زۆر گەورەی بە عیراق و كەركوك گەیاندووە لە رووی گەشەی ئابووری ئەنجامدانی پڕۆژەكان”.