سلێمانی.. لەماوەی 15 رۆژدا بە بڕی زیاتر لە شەش ملیۆن دینار سزای سەرپێچیكاران دراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییەكانی 15 رۆژی یەكەمی مانگی 5 لیژنە هاوبەشەكان دەخاتەڕوو.
بەپێی ئامارێك كە لە ماڵپەڕی فەرمی قایمقامیەتی سلێمانیدا بڵاوكراوەتەوە لە 1/5/2014 تا 15/5/2014 لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە خواردن و مەوادی بەسەر چوو زیان بەخش لە شاری سلێمانی و دەروبەری چەندین شوێنیان بەسەر كردووەتەوە , كە تێدا ئامارەكان بەم شێوەیەیە.
لەو ماویەكدا لیژنەكان 1792 شوێنیان بەسەركردووەتەوە و لەو ژمارەیەش 127 شوێن بەهۆی بوونی سەرپێچی و وەك پێویست پابەند نەبووون بەمەرج و رێنماییەكانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و غەرامە كراون, هەروەها 2 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەكەیانەوە داخراون و هیچ شوێنێكیش رووبەڕوی دادگا نەكراوەتەوە , لە ماوەی ئەو 15 رۆژەشدا  زیاتر لە 500 كیلۆ گرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش لەناوبراوە و هەروەها بڕی ئەو پارەیەی كە غەرامەی ئەو شوێنانەكراوە كە سەرپێچیان هەبووە بریتییە لە 6 ملیۆن و 375 هەزار دینار.