كۆمەڵەی‌ میوانخانەو چێشتخانەكانی‌ كوردستان هەڵوێست وەردەگرن

لەبەرامبەر داخستنی 10 یانەشەوانەكەی سلێمانی كۆمەڵەی‌ میوانخانەو چێشتخانەكانی‌ كوردستان نیگەرانیان دەربڕی‌ و قایمقامیەتی‌ سلێمانیشیان بەوە تۆمەتبار كرد كە بڕیارەكانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جێبەجێ‌ ناكەن.
سەرۆكی‌ كۆمەڵەی‌ میوانخانەو چێشتخانەكانی‌ كوردستان لە كۆنفڕانسێكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی‌ رەتكردەوە ئەو 10 شوێنە یانەی‌ شەوانە بن و وتیشی‌ مۆڵەتی‌ پارێزگای‌ سلێمانیان پێدراوە بۆ كاركردن وەك رێستۆرانت و میوانخانە.
هێرش ئەحمەد داخستنی‌ ئەو یانانەش لە ئێستادا بە پێچەوانەی‌ بڕیاری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ دادەنێت و وتیشی‌ ڕێكاری‌ یاسایی‌ دەگرنە بەر وەك كۆمەڵەكە.
لە 22ی‌ ئەم مانگە لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی‌ قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ لە بەرامبەر جێبەجێ‌ نەكردنی‌  ڕٍێنمایەكانی‌ قایمقامیەت 10 یانەی‌ شەوانە داخران.