لەچەند رۆژی داهاتودا وەفدێكی باڵای توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لە شاری سلێمانی كونسوڵخانەیەك دەكەنەوە.
ئایدن مەعروف سەرۆكی بەرەی توركمانی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند”وەفدێكی توركیا بە سەرۆكایەتی مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوە و ئەندامێتی نیهاد زیبكچی وەزیری ئابووری و ژمارەیەك بەرپرسی تر سەردانی بەغدا و هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەشكرد” ئەو وەفدەی توركیا لەمیانەی سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان كونسوڵخانەیەك لە شاری سلێمانی دەكەنەوە ئەمەش دەبێتە دووەم كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی بەرەی توركمانی ئاشكراشیكرد” شاری سلێمانی پێگەیەكی گرنگی هەیە لە هەرێمی كوردستان و لای توكیاش گرنگە و كردنەوەی كونسوڵخانەش لەو شارە لە چوارچێوەی بایەخپێدانەكانی توركیایە بە ناوچەكە.