بازاڕه‌كانی سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارده‌دات سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی سه‌وزه‌ و میوه‌ (عه‌لوه‌كان)ی شاره‌كانی هه‌رێم، بخرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ‌و له‌مه‌ودواش كرێی بازاڕانه‌ (عموله‌) له‌ بری جوتیاران، له‌ كڕیاران وه‌رده‌گیرێت و نابێت له‌سه‌دا شه‌ش زیاتر بێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌و بازاڕانه‌ سه‌ر به‌ هیچ وه‌زاره‌تێك نه‌بوون و له‌ هه‌ندێك له‌ عه‌لوه‌كانیش كرێی بازاڕانه‌ له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرا.