وەزارەتی نەوتی عیراق: هەناردەی نەوتی عیراق لەمانگی ئازاری رابردوو، کەمی کردووە،

وەزارەتی نەوتی عیراق: هەناردەی نەوتی عیراق لەمانگی ئازاری رابردوو، کەمی کردووە،
وەزارەتی نەوتی عیراق لەبەیاننامەیەکدا رای گەیاندووە” هەناردەی نەوتی عیراق لەمانگی ئازار تەنها 2.39 ملیۆن بەرمیل بووە لەرۆژێکدا، ئەو برەش لەڕێی بەندەری بەسرە لەباشورەوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراوە”،
ئاماژە بەوەشکراوە بەدرێژایی مانگی ئازار هیچ نەوتێک لەڕێی بۆری نەوتی کەرکوک رەوانەی جەیهانی تورکیا نەکراوە. 
بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق کە لەسەر پەیجی تایبەتی وەزارەتەکە لەماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش روندەکاتەوە” داهاتی هەناردەی نەوتی عیراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا تەنها 7.5 ملیار دۆلار بووە بەبەهای فروشتنی ناوەندیی بەنرخی 101.036 دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوتێک”. 
هاوکات بەرپرسی کۆمانیای نەوتی باشور کەلەلایەن حکومەتی بەغداوە سەرپەرشتیی دەکرێت پێشبینی ئەوەی کرد کە بەرزترین ئاستی هەناردەی نەوت لەم مانگەدا لەڕێی بەندەری بەسرەوە بەرز ببێتەوەو بگاتە 2.429 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا. 
 
ز.ر