به‌هۆی‌ سه‌رپێچییه‌وه‌ دوو شوێن داخران

(سۆران غه‌فور) سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕايگه‌یاند، به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌، پسوڵه‌ی‌ سه‌رپێچی‌ بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی‌ (سایه‌گوڵ) له‌سه‌رچنار كرا‌و بڕیاریشدرا، به‌داخستنی‌ شوێنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاشكراشیكرد، به‌هۆی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ خراپ‌و نه‌شیاو به‌كڕیاره‌كانی‌، پسوڵه‌ی‌ سه‌رپێچی‌ بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ (خه‌راته‌) له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ركارێز كراو بڕیاریشدرا، به‌داخستنی‌ شوێنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ به‌لافیته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان، له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردودا، زیاتر له‌ (30) شوێن داخراون‌و پسوڵه‌ی‌ سه‌رپێچییان بۆ كراوه‌.