پێنج هەزار دۆلار دەداتە قاڵبێك كێك

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مایلی سایریس، پێنج هەزار دۆلار دەداتە قاڵبێك كێك كە ناوی ئەو كۆمەڵە ئاهەنگەی لەسەر كە لە ماوەی ڕابردوودا سازیكردووە.
ماڵپەڕی TMZ ئەمریكی ئاماژە بەوە داوە كە قاڵبە كێكە لە پێنج نهۆم پێكهاتووە و لە دوو لاوە بانجرزی بە كریستاڵ لێنوسراوە كە ناوی كۆمەڵ ئاهەنگەكەیتی، ئەمەش نرخەكەی بەرز كردۆتەوە، هەورەها چەندین وێنەی دیكەش لەسەر قاڵبە كێكە كێشراوە.
مایلی سایریس ئەم كێكەی لە ئاهەنگێكدا لەگەڵ هاوڕێكانی خواردووە لە یەكیچك لە یانە شەوانەكانی لە شاری میامی، كە بەبۆنەی سەركەوتنی ئاهەنگەكانی ئەم دواییەی سازیكردبوو.