بزانە تایبەتمەندیەكانی ئەم ئۆتۆمبێلە هۆشمەندە چیە ؟

كۆمپانیای Lincoln ی ئه‌مریكی بۆ ئۆتۆمبێل له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ پێشانگای جیتكسی 2013 له‌دوبه‌ی، ئۆتۆمبێلێكی هۆشمه‌ندی نوێی له‌جۆری (MKZ) به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ چه‌ندتایبه‌تمه‌ندیه‌كی جۆراوجۆری تێدایه‌ له‌وانه‌، وه‌رگرتنی فه‌رمانی ده‌نگی و سیستمی پاركردنی هۆشمه‌ند له‌گه‌ڵ ئاگادارگردنه‌وه‌ی شۆفێر له‌كاتی ده‌رچونی له‌ڕێگادا، هه‌روه‌ها شۆفێر ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانه‌ ده‌نگییه‌كانه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك شۆفێر سه‌رقاڵ نه‌بێت له‌كاتی لێخوڕیندا.  
هه‌روه‌ها سیستمی هاوكاری چالاك بۆ پاركردنی ئۆتۆمبێل یارمه‌تی شۆفێر ده‌دات بۆ پاركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاوشێوه‌ی پاركردنی ئاسایی ئۆتۆمبێل، واتا ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتێكی خۆی پارك بكات و شۆفیر ته‌نها پێ به‌سه‌ر به‌نزین و ئیستۆپ ده‌نێت، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر له‌ خۆده‌گرێت ئه‌ویش دیاریكردنی خێراییه‌و شۆفێر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه‌وه‌ ده‌توانێت خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانی پێش خۆی بزانێت پاشان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی خێراییه‌كی ڕێكده‌خات و له‌كاتی لێخوڕیندا شۆفێر ده‌توانێت دوری نێوان خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشه‌وه‌ دیاری بكات و له‌پێش ڕودانی پێكدادان ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی زه‌نگی ڕۆشناییه‌وه‌ له‌جامی پێشه‌وه‌ شۆفێر ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و زه‌نگی ده‌نگی ده‌رده‌كات و پێشتر سیستمی ئیستۆپ ئاماده‌ده‌كات و ئاستی هه‌ستیاری سیستمی پشتیوانی كردنی ئیستۆپ به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بتوانێت به‌ته‌واوی ئیستۆپ بگرێت له‌پێش ڕودانی پێكدادان و پشتێنی سه‌لامه‌تی دواوه‌ ئێرباكی هه‌وای تیا ئاماده‌كراوه‌.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ سیستمێكی تیا ئاماده‌كراوه‌و شۆفێر ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌وسیستمه‌وه‌ پارێزگاری له‌ هێڵی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكات و له‌كاتی ده‌رچونیدا شۆفێره‌كه‌ له‌وكاره‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌شه‌و و ڕۆژدا ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی كامێرایه‌كه‌وه‌ له‌پێشه‌وه‌ دانراوه‌ به‌دوای هێماكانی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێت له‌ سه‌ر ڕێگاكاندا و ئه‌گه‌ر هات و شۆفێره‌كه‌ له‌كاتی لێخوڕیندا سه‌رقاڵ بوو یان خه‌وتبوو و ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌هێڵی خۆی ده‌رچوو ئه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ند شه‌پۆلێكه‌وه‌ سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌له‌رزێت پاشان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هێڵی خۆی له‌كاتی لێخوڕیندا.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو له‌ پێشانگاكه‌دا ڕێگه‌ به‌میوانانی پێشانگاكه‌ ده‌دات بۆتاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌، به‌پێی وته‌ی خۆیان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێله‌ ته‌كنه‌لوژیا وتایبه‌تمه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌ تیا ئاماده‌بكرێت و نرخه‌كه‌شی له‌نێوان 140 بۆ 160 هه‌زار درهه‌می ئیماراتی ده‌بێت واتا 38 بۆ 40 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت.