سویسرا مافی مانەوە بە ملیاردێرێكی رووسی دەدات

دەسەڵاتدارانی سویسرا ئاشكرایانكردووە، ئەوان مافی مانەوەیان بە دەوڵەمەندێكی گەورەی رووسیا داوە و دەشتوانێت ئەو ماوەیە نوێ بكاتەوە كە پێی بەخشراوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی(فرانس پرێس) دەسەڵاتدارانی سویسرا ئاشكرایانكردووە، كە ملیاردێر و ئۆپۆزسیۆنی روسی میخائیل خۆدۆركۆڤسكی كە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە زیندانەكانی رووسیا زیندان بووە، مافی مانەوەی پێدراوە.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا ئاماژە بەوەشكراوە، مافی مانەوەی ئەو ملیاردێرە تاوەكو یەك ساڵە و دەشتوانێت ئەو ماوەیە درێژ بكاتەوە.
لای خۆشیانەوە ئاژانسی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئاشكرایانكردووە، میخائیل خۆدۆركۆڤسكی تەمەن 50 ساڵ، كە یەكێكە لە دەوڵەمەندەكانی روسیا و ركابەری ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا، مافی مانەوەی لە لایەن سویسراوە پێی بەخشراوە.
خەندان