كۆبونەوەی سەرۆك و جێگری ژوری بازرگانی ئەوروپی ئەنجامدرا

بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەكاری كردنەوەی نوسینگەی ژوری بازرگانی ئەوروپی لە عێراق لە ووڵاتی توركیا كۆبونەوەی سەرۆك و جێگری ژوری بازرگانی ئەو روپی بەڕێوەچوو.
لە ووڵاتی توركیا هەریەك لە ئازاد ناگێف سەرۆكی ژوری بازرگانی ئەوروپی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عوسمان فەتاح محێدین جێگری ژوری  بازرگانی ئەو روپی لەگەڵ د.كەریم ئەڵڕەزا وتەبێژی EEIG كۆبونەوە بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە  دامەزراندنی ژوری بازرگانی ئەوروپی لە عێراق كە ئۆفیسی سەرەكی لە شاری سلێمانی دەبێت
لەو بارەیەوە عوسمان فەتاح محێدین جێگری ژوری بازرگانی ئەوروپی، بەساتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند: كە دواین كۆبونەوەمان ئەنجام داوە بۆ كردنەوەی ژوری بازرگانی ئەو روپی لە شاری سلێمانی چەند كارێكی ماوە بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لە بەغدا و ڕەزامەندی هەرێم تەواو بووە ولە چەند مانگی داهاتودا دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا گرنگی كردنەوەی ئەم ژورە لە هەرێم دەبێتە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و لە عێراقدا و بەتایبەتی هەرێم و دەشبێتە هۆكارێك بۆ هاندانی كۆمپانبا بیانیەكان بۆ ئەوەی بێنە كوردستان و كاربكەن و هاوكاری بۆ وەبەرهێنەرەكانی خۆمان دەكرێت لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و ژنگە و گەشتوگوزار لەڕێگەی ئەم ژورەوە و داینكردنی سەرمایە بۆ خاوەن پرۆژەكان و وەبەر هێنەران.
ئاماژەی بەوەشدا ئەم ژوورە یارمەتی كارەكانی حكومەت دەدات لە كاتی ئەو پرۆژانەی جێبەجێی دەكەن بۆ دۆزینەوەی كۆمپانیای بەهێز لە ووڵاتانی ئەوروپا