نانخواردنێك‌و یەك ملیۆن پاوەندی ئەمیرێكی عەرەبی ڕەتكردەوە

نمایشكارێكی بەناوبانگی ئەڵمانی داوایەكی یەك ملیۆن پاوەندی یەكێك لەئەمیرەكانی عەرەبی ڕەتكردەوە، بۆ تەنیا نانخواردنێك لەگەڵیدا.
ڕۆژنامەی دەیلی ئەكسپرێس بڵاویكردەوە كە كلۆدیا شیفرە كە یەكێكە لەنمایشكارە بەناوبانگەكانی ئەڵمانیا لەیەكێك لەبەرنامە تەلەڤزیۆنییەكاندا ئەوەی ئاشكراكردووە كە لەلایەن یەكێك لەئەمیرە عەرەبەكانەوە لەپێناو یەك نانخواردن لەگەڵیدا ئامادەبووە بڕی یەك ملیۆن پاوەندی بدات، بەڵام داواكەی ڕەتكردەوە.