وەبەرهێنەران سپۆنسەری یادكردنەوەی نەورۆز دەكەن

بە سپۆنسەری وەبەرهێنەران، ئامادەكارییەكان بۆ بەرێوەچوونی ڤیستیڤاڵی چەژنی نەورۆز بەردەوامەو  پارێزگاری سلێمانیش تەئكید لە گرنگی چەژنەكە بۆ نەتەوەی كورد و یادكردنەوەی دەكاتەوە.
بە سەرپەرەشتی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی و بەرێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی و وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و كارەبای سلێمانی، كۆبوونەوەیەك بۆ بەدواداچوونی ئامادەكارییەكانی ڤیستیڤاڵی نەورۆزی سلێمانی بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تەواوی ڤیستیڤاڵی ئەمساڵی سلێمانی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە سپۆنسەری دەكرێت، لەو رووەشەوە سوپاسی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانی كرد و هاوكارییەكەی و سپۆنسەرییەكەی ئەوانی بەرز نرخاند.
پارێزگار تەئكیدی لە گرنگی چەژنی نەورۆز  وەك بۆنەیەكی نەتەوەی كردەوە رایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵەكە بە باشترین شێوە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ئامادەكاریی و پرۆگرامی ڤیستیڤاڵەكەو لەو رووەشەوە چەند بریارو رێنیمایەكی پێویست درا.