نوێترین مۆبایلی هواوی

سایتی‌ ئایتی‌ نیوس بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ كۆمپانیای‌ هواوی‌ چینی‌ مۆبایلێكی‌ نوێی‌ دروستكردووه‌ به‌ناوی‌ (Ascend P6 S) كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی‌ پێشكه‌وتووی‌ تێدیه‌ له‌وانه‌، شاشه‌كه‌ی‌ كریستاڵه‌ به‌قه‌باره‌ی‌ (4.7) ئینج، كوالێتی‌ كامێره‌كه‌ی‌ پشته‌وه‌ی‌ (8) مێگاپێسله‌‌و ئه‌وه‌ی‌ پێشه‌وه‌ی‌ (5) مێگاپێسله‌‌و  به‌سیستمی‌ ئه‌ندۆرید (4.2) كارده‌كات، هاوكات ڕوونی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (1920 x 1080)ه‌
 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌وه‌یه‌ خێراییه‌كه‌ی‌ (1.6) گێگاهێرتزه‌‌و میمۆرییه‌كه‌ی‌ (16) گێگابایته‌، خێرایی‌ پاترییه‌كه‌ی‌ دوو هه‌زار میلی‌ ئه‌مپیر له‌كاتێرمێكدا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی‌ دیكه‌ی‌ پێشكه‌وتوو، نرخه‌كه‌شی‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا (446) دۆلاره‌.