وێنە وڤیدیۆ.. ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بەشداری لە كردنەوەی” سیتی سەنتەر” كرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 26-12-2013  بە ئامادەبونی جێگری سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری سلێمانی و هەریەكە لە یاسین رەحیم فەرەج و نەوزاد غەفور جێگرانی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی شارەكە و ژمارەیەك لەكەسایەتیە سیاسی وئابوریەكان، لە مەراسیمێكدا لەلایەن كۆمپانیای میرانەوە،مۆڵی (سیتی سەنتەری سلێمانی) كرایەوە.
مەراسیمی كردنەوەی سیتی سەنتەری سلێمانی بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆزدەستی پێكرد و ،دواتر لەگەڵ سرودی ئەیرەقبدا ئامادەبوان خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدانی وەستان
دواتر بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای میران وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا ئاماژەی بە گرنگی كردنەوەی ئەوجۆرە بازاڕ و مۆڵانە كرد بۆ شارەكە
سۆران ئەحمەد وتیشی لە سیتی سەنتەری سلێمانیدا چەندین ماركەی جیهانی دەستدەكەوێت كە لە عیراق و هەرێمیشدا بونی نیە 
 
دواتر جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوتەیەكیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەوان هەوڵیانداوە یاسای وەبەرهێنان هەمواربكەنەوە بۆ خزمەت وەبەرهێنەران و پێشكەوتنی ئابوری هەرێم
 
 
عیماد ئەحمەد وتیشی ” بەوپێیەی سلێمانی پایتەختی رۆشنبیریە،هەوڵدەدەین پرۆژەی زیاتری تێدا ئەنجام بدەین و هێوادارین ئەو بایەخپێدانەلە كابینەی هەشتەمدا كە بڕیارەی لە مانگی 1 ساڵی نوێدا پێكبهێنرێت زیاتر بكەن “
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هیواشیخواست سەرجەم لایەنەكان بەشداری كابینەی هەشتەم بكەن
 
 
هەر لەمەراسیمەكەدا بەڕێوەبەری گشتی سیتی سەنتەری سلێمانی رایگەیاند كە پرۆژەكەیان لەسەر روبەری 5900 دروستكردوە و لە 20 نهۆم پێكهاتوە،لەوانەش 13نهۆمی بۆ نیشتەجێبونەو 3 نهۆم بۆ بازاڕ،هەروەها بەشی دوەمی پرۆژەكەش چوار نهۆمە كە یەكێكیان سۆپەرماركێتە و دو نهۆمی ژێر زەویش پاركی ئۆتۆمبێلە و دواین نهۆمیش كۆگایەكە بۆ كاڵاكان
 
 
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا خەڵاتی هاوكارانی پرۆژەكە لەلایەن ئەحمەدی حاجی عەلی خاوەنی كۆمپانیای میران و سیتی سەنتەری سلێمانییەوە بەخشرایەهەریەكە لەعیمادئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت –بەهرۆزحەمە صاڵەح پارێزگاری سلێمانی- فەرمان غەریب بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی
 
 
 پاشانیش كێكی پرۆژەكە لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە بڕدرا و ئامادەبوانیش شیرینی سیتی سەنتەریان خواردەوە

  
لای خۆشیەوە حەمیدهەورامی راوێژكاری یاسایی گروپی كۆمپانیاكانی میران بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: پرۆژەكەمان بۆ خمەتكردنی سلێمانیە و مۆڵی سیتی سەنتەری سلێمانی توانیویەتی چەندین كۆمپانیای بیانی و ماركەی جیهانی بێنێتە هەرێمی كوردستان  و هاوكات تونیویەتی هۆكارێكبێت بۆ دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ شاری سلێمانی