پارێزگاری سلێمانی ماڵی کلتوری سۆفی که‌ریمی کرده‌وه‌

له‌ئێستادا ماڵێکی تری کلتوری له‌شاری سلێمانی
کرایه‌وه‌ که‌ ڕۆژانه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی بکه‌ن و تیایدا ئاهه‌نگی ژن ماره‌
کردن و یادی له‌دایکبون و کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌م خانوه‌ له‌سه‌ر شێوازی کۆن نوێکراوه‌ته‌وه‌
هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که‌تیایداندراوه‌ له‌کۆندا به‌کار هاتوه‌و له‌ئێستادا وه‌ک وه‌بیر
هێنانه‌وه‌یه‌ک بۆ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و که‌لو په‌لانه‌ نمایشکراوە.