ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتوو: نەوت هی خوایە

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵك له‌ نه‌وت سود مه‌ندبێت چونكه‌ ئه‌و سامانه‌ سروشتی‌ یه‌  هی خوایە و رزقێكە لە خواوە بۆخەڵك.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له‌باره‌ی‌ گرێبەستیە نەوتییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند “ئێمە لەگەڵ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتین لەهەرێمی كوردستان، بەڵام دەبێ‌ بزانین پارەكەی چی لێدێت و چۆن خەرج دەكرێت، چونكە نەوت و دەبێت هەمو خەڵك سودمەندبێت لەم نیعمەتە”.