ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی شاری کاهرەمان ماراش كۆبویەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی شاری کاهرەمان ماراش و ژمارەیەك لە کۆمپانیای تورکی کۆبۆوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢/١٢/٢٠١٣ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرۆکی ژوور و هەردوو جێگری سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی شاری کاهرەمان ماراش و ژمارەیەك لە کۆمپانیا و بازرگانی تورکی کۆبونەوە کە لەچەندین بواری جیاوازدا کار دەکەن.
سەرەتا سیروان محمد سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند کە کۆمپانیا تورکیەکان دەستیان هەبووە لە بەرەو پێشبردنی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان وە بە تایبەتی کە چەندەها کۆمپانیای تورکی لە سلێمانی کار دەکەن وە دەمانەوێت کە کۆمپانیاکان بەردەوام کاری زیاتر بکەن.
کۆمپانیا تورکیەکان لە بواری خواردن و میوەو کارەبا و ووزەو چیمەنتۆ و شیش و چەندین بواری تر لە خۆ دەگرن.