سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە ھەولێر دەستی پێکرد

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ھاریکاری ھەرێم و تورکیا لەبواری وزەدا جێگەی مەترسی نییە بۆسەر ھیچ لایەک و جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو ھەنگاوە نابێت.
لەمیانی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت و غاز کە ئەمڕۆ لە ھەولێر دەستی پێکرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە شەفاف بوونی ھەنگاوەکانی ھاریکاریی وزەی نێوان ھەرێم و تورکیا کردەوەو راشیگەیاند کە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ولایەنێکی سەربەخۆی بێ لایەن، بانگھێشت دەکەن بۆئەوەی چاودێری ھاریکاری وزەی نێوان ھەرێم و تورکیا بکەن. ئاماژەشیدا بەوەی کە یەدەگی نەوت و غازی ھەرێم بە ٤٥ ملیار بەمیل نەوت و م٣-٦ ترلیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی مەزەندە دەکرێت و تەئکیدیشیکردەوە لەوەی ھەرێم پێگەیەکی گرنگی لەسەر نەخشەی وزەی جیھان ھەیە.