لە دیدی ئیسلامەوە.. حوکمی کارکردن لە بۆڕصەدا.

١. کڕین و فرۆشتنی تێدا ئاسانە و گرێبەندی مامەڵەی بەئاسانی و بە زامنیی تێدا ئەنجام دەدرێت. 
٢. ئاسانی بۆ بەشداری کردن لە پشکدا بۆ پڕۆژە زەبەلاحەکان. 
٣. کڕینی پشک و زانینی بەرزبوونەوە و دابەزینی دراوەکان خێرا و ئاسان دەکات لە مەیدانی بۆرصەدا. 
بەڵام بەداخەوە لایەنی نەرێی و حەرامیشی تێدەکەوێت وەکو: 
١. گرێبەندە پێشینەییەکان زۆربەیان گرێبەندی ڕاستیی نین و کڕین و فرۆشتنی دروست نین لەبەرئەوەی لە زۆربەیاندا وەرگرتن و پێدانی کاڵا و نرخەکەی ئەنجام نادرێت لەو دانیشتنەدا! 
٢. فرۆشیار زۆرجار ئەوەی دەیفرۆشێت، موڵکی نییە و لە نەبۆتە خاوەنی! 
٤. کڕیار هێشتا پارەی نەداوە و سەرلەنوێ دەیفرۆشێتەوە! 
٥. دەستبەسەراگرتنی بازاڕی بۆرصە لەلایەن کەسانێکی تایبەت و دەستەڵاتەوە. 
٦. مەترسی بۆڕصەکان لەسەر بازاڕ؛ وەکو ئەوەی درۆ و پاگەندەی ساختەی تێدا دەکرێت لەپێناوی ئەوەی نرخی شتومەک زیاد و کەم بکات. 
لە کۆتاییدا؛ باشیی و ناباشیی یان حەڵاڵی و حەرامی ئەم بازاڕانە هەموو دەگەڕێتەوە سەرئەوەی کێ و کامە سیستەم لە پشتییانەوە وەستاوە!؟ بێگومان ئەگەر لەژێر ئاڕاستەی شەریعەتی ئیسلامیدا بگوزەرێت هەرچی لایەنی حەرام و ناپەسەندییەکانێتی لێی دوورگیر دەکرێت و بەمەش وەکو هەموو بازاڕێکی تر لەسەر بنچینەی حەڵاڵ و ڕەوا و دروستی کارێ تێدا دەکرێت! بەپێچەوانەش ئەگەر کەسان و لایەنی دوور لەخوا و ناموسوڵمان ئیدارەی بکەن، خاڵی نابێت لە حەرام و ئەو مەترسییانە!! 
لەمەوە؛ مادام کارەکانی بۆرصە هەردووک حەڵاڵی و حەرامی تێدەکەوێت، بۆ کەسێک ترسی خوا و ڕەزامەندی ئەوی دەوێت، ئەگەر بتوانێت خۆی لە حەرامەکان و ناشەرعییەکانی دوورگیر بکات، بۆی دروستە کار و بەشداری تێدا بکات، بەڵام گومانی تێدا نییە دەستێوەردانی حەرام قەدەغەیە ئەگەر بەناڕاستەوخۆش بێت! 
شایەنی باسە ئەوەش بوترێت کارکردنیش لە بانکیش هەمان حوکمی هەیە؛ ئەگەر دەستی نەکەوێتە کاری حەرامەوە وەکو هاوکاری لە مامەڵەی سوو، دروستە کارمەندی تێیدا، بەڵام لە بانکێکی پاک و دوور لە حەرامەکان کارمەندی بکات، دروستە و هیچی تێدا نییە.
ده‌نگی ئیسلام