لانە محەمەد :” کەمترین موچەی خانەنشینی ٤٠٠ھەزار دینار دەبێت

دوێنێ‌ لە کۆبوونەوەی ژمارە ٣٢ی ئاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ دا ،خۆی لە سێ تەوەر دەبینی یەوە.لەوبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاکانی راگەیاند:” لە دانیشتنی ئەمرۆی پەلەمانی عێراق یەکەمین تەوەرکە گفتووگۆی لە سەر کرا ، بریتی بوو لە دەنگ دان لە سەر یاسا پێشنیاز کراوی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بوو کە خوێندنەوەی یەکەمیش کرا بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ،دیارە لە بەر ئەوەی ئەو پرۆژە پێشنیازکراوانە پێویستیان بە گفتوو گۆی زیاتر ھەیە لەلایەن کوتلەو کوتلەکانی دیکەوە ،بۆیە  ئەنجومەنی نوێنەران بە باشی زانی ئەو دوو تەوەرەیە بخرێتە وە ناو کۆبوونەوەکانی داھاتوو تری ناو ئەنجومەنی نوێنەرانەوە .
گوتیشی:” تەورەی سێ ھەممان بریتی بوو لە بەردەوامی دان بە گفتووگۆی پرۆژە یاسای خانەنشینی گشتی ،بەو پێیەی ئەو پرۆژە یاسایە گرنگە و پەیوەستە بە قوتی ھاوڵاتیان ،بۆیە پێویستی بە گفتووگۆی زیاتر دەکات ،تا لە ئەنجام دا بە یاسایەکی تۆکمەوە دەر بچێتە ئەویش خرایەوە دانیشتنکانی داھاتوو .
لانە محەمەد باسی لەوەش کرد کە :”گرنگترین خاڵ کە پێویستی بەروون کردنەوەی زیاتر بێت بریتی لەوەی کە کەمترین موچەی خانەنشینی ٤٠٠ھەزار دینار دەبێت ،تا ھاوڵاتیانی عێراق بە گشتی سود مەند بن لەو پرۆژەیاسایەی لە بارەی خانەنشینی یەوە دەر دەچێت .