وێنە..سوید .. لەیەکەم ڕۆژی سەردانەکەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند سیمینارێکی گرنگی ئەنجامدا

یەکێتی ژورە بازرگانیە پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت سلێمانی لەیەکەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا بۆشاری سلێمانی چوونە یەکێک لە گەورە کۆمپانیاکانی ووڵاتی سوێد تیی ڕێنس کە کاردەکات لەبواری ژینگە و پاشەڕۆدا.
ئەم کۆمپانیایە لە ئێستادا لە چەندین ووڵاتی ئەوروپی و ئەمریکی کاردەکەن لەسەر نەهێشتنی پاشەڕو لە شوێنێکی تایبەتدا کە لێی کۆ دەکرێتەوە.
بەرپرسی سەرەکی کۆمپانیاکە ئەوەی ڕاگەیاند کە لە ووڵاتای سوید بەتایبەت ستۆکۆڵم زیاتر لە 600 ناوچەی کۆکەرەوەی پاشەڕۆ هەبووە بەڵام لەئێستادا هیچ ناوچەیەک نەماوە کە ئەمەش بەپێی سیستم ڕێک خراوە وە تواندراوە سود لە پیسای وەربگیرێت وەک سەرچاوە نەک وەک پاشەڕۆ.
دواتر وەفدی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بینای پاراستنی ژینگەی سویدی کردوو لە سمینارێکی تایبەتدا بەرپرسی ژینگەی ناوچەکە ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەوان چەندین کاری پێشکەوتویان ئەنجامداوە بۆ پاراستنی ژینگە بەتایبەت لە ووڵاتەکەیاندا بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بەهۆی ژنگەوە زیانی پێنەگات ئەوەشی ڕاگەیاند کە توانیویانە چەندین بەرهەمی نوێ برەو پێبدەن کە کاربکاتە سەر پاراستنی ژینگە.
هاوكات لە درێژەی کارەکانیاندا وەفدەکەی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی پاکردنەوەی ئاوووی پاشەڕۆیاندا لە ووڵاتی سوید کە توانیویەتی سود لەو ئپاشەڕۆیانە وەربگرنەوە کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە پیس ناودەبرێت کە بۆ خواردنەوە و بەرهەمی کشتوکاڵی بکار دەهێندرێت.
وەفدەکەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێک هاتووە لە نوێنەرایەتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان.