ڤیدیۆ..ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ بە كوردی

گه‌نجێكی دانیشتووی كه‌لار توانی زمانی كوردی زیاد بكات بۆ نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسی حەوت IOS 7.0.3 ی ئامێرەکانی ئەپڵ.
له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج كه‌خه‌ڵكی كه‌لاره‌ نموونه‌ی زمانی كوردی له‌سه‌ر ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن له‌ڕێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه‌. 
ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج له‌سه‌ر په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی، ” سەرکەوتوو بووهم لە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسی حەوت IOS 7.0.3 ی ئامێرەکانی ئەپڵ”.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌” زیادكردنی زمانی كوردی بۆ ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌ بەجۆرێکە کە پشتگیری هەموو ئامێرێکی ئایفۆن و ئایپادی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات کە بە (IOS)ی ئای ئۆ ئێسی 5 بۆ 7.0.3 ئیش بکات”.