شاندێكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی كوردستان بانگهێشتی وڵاتی سوید دەكرێن

لەسەر بانگهێشتی ژورە بازرگانیەكانی وڵاتی سوید،شاندێكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی كوردستان سەردانی وڵاتی سویدیان كرد
بەمەبەستی پتەوكردن و دروستكردنی پەیوەندی دوڵایەنە و بە پرۆتۆكۆل كردنی پەیوەندیەكان،لەسەر بانگێشتی فەرمی ژورە بازرگانیەكانی وڵاتی سوید،وەفدێكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی كوردستان سەردانی ئەو وڵاتەیان كرد
لەو چوارچێوەیەشدا هەریەكە لە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژور بەشێكبون لە شاندەكە
بڕیاریشە دوابەدوای تەواوبونی كارەكانی لەو وڵاتە، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بكات و لەوێش لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیداری بازرگانی و پیشەسازی كۆببێتەوە.