شوێنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار له‌سلێمانی، ده‌كرێت به‌هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی براندی نێوده‌وڵه‌تی.
(ڕامان عوسمان) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، شوێنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌كرێت به‌هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی براندی نێوده‌وڵه‌تی، پاركێكی گه‌وره‌ش بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان له‌خۆ ده‌گرێت.
(ڕامان عوسمان) ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌شێك له‌كارگه‌كه وه‌ك یادگاری‌و شوێنه‌وار ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌ستكاری ناكرێت.
كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار میژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواتریش چیمه‌نتۆی به‌رهه‌م ده‌هێنا، به‌ڵام چیتر چیمه‌نتۆ به‌رهه‌م ناهێنێت‌و ده‌كرێت به‌هۆتێل‌و پاركێكی گه‌شتیاری.