سلێمانی .. خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا برینداركرا

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ نالیا برینداركراو ئێستاش له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌و باری‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌.
رووداوه‌كه‌ 4:30 ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م چاڤی‌ لانددا له‌شاری‌ سلێمانی‌ روویداوه‌و، به‌پێی‌ ووته‌ی‌ ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ بوون، له‌ ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ كه‌ جۆری‌ بی‌ ئێم ده‌بلیو بووه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراوی‌ تێدا بووه‌ ته‌قه‌ له‌ شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ نالیا كراوه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به‌ خێرای‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ جێهێشتووه‌.
شاسوار عه‌بدولواحید، دوای‌ رووداوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرا و قاچی‌ راستی‌ برینداره‌و ئێستاش باری‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌.
هاوكات عه‌مید حه‌سه‌ن نوری‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌ ئێن ئاڕ تی‌ راگه‌یاندوە، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌و زانیاریان له‌سه‌ر جۆری‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كان بینیویانه‌ گشتاندووه‌ به‌ هێزه‌كانیاندا.