به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به‌كاركردنی كارگه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ساڵان حكومه‌ت پلانی تۆكمه داده‌نێت.
(ئاراس ڕه‌ئوف) به NNA ڕاگه‌یاندوە، ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پلان داده‌نێت بۆ هاورده‌كردنی كارگه، به‌مه‌به‌ستی كاركردنیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وتی:”پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری له‌ڕووی كشتوكاڵییهوهیه، چونكه هه‌رێم له‌ئێستادا زیاتر له‌بواره‌كانی تر، پێویستی به‌كشتوكاڵ هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌كیش پلانه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌وه‌زاره‌تی بازگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی كاركردنی زیاتر له‌دوو هه‌زارو (500) كارگه‌وه، هه‌لی كار بۆ (50) هه‌زار هاوڵاتی دابینكراوه.