کۆمپانیاکانی جیھان ھاندەدرێن لەبواری تەکنەلۆژیا و زانیارییدا وەبەرھێنان لەعێراق بکەن

نەعیم روبێعی وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بڕیارێکیان دەرکردووە کە بەھیچ شێوەیەک رێگەنادات لەھیچ بارودۆخێکدا تۆڕەکانی ئینتەرنێت ببچڕێنرێن.

وەزیری گەیاندنی عێراق ئەوەشی دوپات کردووەتەوە لەپێشینەی کارەکانیان رەخساندنی ژینگەیەکی ئەلکترۆنی بەھێز دەبێت کە لەرێگەیەوە کۆمپانیاکانی جیھان ھاندەدرێن لەبواری تەکنەلۆژیا و زانیارییدا وەبەرھێنان لەعێراق بکەن.

روبێعی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چەندین پرۆژەیان ئامادە کردووە لەنێویشیاندا دامەزراندنی مانگێکی دەستکرد بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی و زانیاری و گواستنەوەی پەخشتی تەلەفزیۆنی لەگەڵ دامەزراندنی ناوەندی داتای نیشتیمانی و کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایش و داتاکانی حکومەت.