بەهۆی مانگرتنەوە، (9) ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە

کۆمپانیای هیۆندای مۆتۆری کۆری ئاشکرایکرد، بەهۆی مانگرتنی کرێکارەکانییەوە و کارنەکردن لە رۆژانی کۆتایی هەفتە و سەعاتی زیادە، لەمساڵدا زیانی نزیکەی (9) ملیار دۆلار بە کۆمپانیاکە کەوتوە.
ئەمڕۆ یەکشممە کۆمپانیای هیۆندای مۆتۆری کۆری رایگەیاندوە: زیانە مادییەکانی بەهۆی مانگرتنی کرێکارەکانییەوە لەمساڵدا بەریکەوتوە، (8.9) ملیار دۆلار بوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو مانگرتنە بەشێوەی جۆراو جۆر کاریکردوەتە سەر ئاستی بەرهەمهێنای ئۆتۆمۆبێلەکانی.
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەشدراوە، کرێکارەکان رەتیانکردوەتەوە لە رۆژانی کۆتایی هەفتە و سەعاتی زیادەدا کار بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش چوار سەعات مانگرتیان راگەیاندوە تەنها لەماوەی هەفتەی رابردودا، جگە لەوەی لەماوەی ئەمساڵیشدا بۆ هەمان مەبەست چەندین جار مانگرتنیان راگەیاندوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، کۆی ئەو ئۆتۆمۆبێلانەی کارکردن تێیاندا راگیرا بەهۆی مانگرتنەکانەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، زیاتر لە 83 هەزار ئۆتۆمۆبێل بوە.