بۆچی كۆمپانیاكان ئیفلاس دەكەن ؟

جێگری یەكەمی یەكێتی بەڵێندەرانی سلێمانی  بە (نها24ی ڕاگەیاندوە: كەمی نرخی تەندەر و نەزانینی بەڵێندەر لەكاتی پڕكردنەوەی تەندەردا و هەڵەكردن لە دیزاینی پرۆژەكاندا، هەروەها زۆربونی ڕۆتینات لەكاتی سلفەی پێشینە و سلفەی سەرەتای و كۆتایی.
محەمەد عەتا عەبدوڵا  ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی دەستپێكی پرۆژەكاندا كۆمەڵێك هۆكاری بۆ دەدۆزنەوە كە بەكۆمەڵێك فلتەردا دەڕوات، ئەمەش كاتێكی زۆری دەوێت و هەندێك كات بەڵێندەرەكە پارەی پێ نامێنێت.
وتیشی، ماوەیەك بەرلە ئێستا (100) خوێندنگای (18) پۆلی و (27) پۆلی دروستكران كە كۆمپانیا جێبەجێكارەكان سەرجەمیان زەرەریان كرد و بەرەو ئیفلاس بوون ڕۆیشتن، پاشان دەكەوت بەهۆی لایەنی پەیوەندیدارەوە بوو كە زۆرشتیان بۆ هەژمار نەكرابوو وەكوو ماوە و گۆڕانكاری و هەڵەی دیزاین.