هیلیكۆپتەری تاكسی لەمارسیدسەوە

 (مرسیدس بنز) خزمەتگوزارییەكی نوێی هێناوەتە كایەوە هیلیكۆپتەرێكە و كەكاری تاكسی دەكات بۆگواستنەوە کە بە Heli-Express ناسراوەو گەشتەكانی لەفرۆكەخانەكانی شاری ملبۆرنی ئوسترالیاوە دەست پێدەكات و نرخەكەشی 254 دۆلارە.
ئەو گەشتەی هیلیكۆپتەرە تاكسییەكە تەنیا 4 خولەكی پێدەچێت بۆ گەشتكردن بەرەو ناوەندی شار لەفرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ملبۆرنەوە.
لەوبارەیەوە (هۆرست فون ساندن) بەرێوەبەری لقی ئوسترالیای مرسیدس بنز رایگەیاندوە كەخزمەتگوزارییەكە ئارامیەكی زیاتر دەبەخشێت بەمیوانەكانیان و كاتێكی زیاتری بۆ دەهێڵێتەوە.
ئەو خزمەتگوزارییە زیاتر بۆ كەسانی دەوڵەمەند و خاوەن كارەكانە بەتایبەت ئەوانەی بەفرۆكە زیاتر گەشت دەكەن و ئۆتۆمبیلەكانیان لەنزیك ناوەندێكی فرۆكەخانەكان جێدەهێڵن.