نۆكیای لۆمیا راسته‌وخۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان له‌یوتوب داده‌به‌زێنێت

كۆمپانیای نۆكیا له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێیدا سیستمێكی داونلۆدی نوێی هێنایه‌ ئاراوه‌ بۆ به‌كار هێنه‌رانی( ویندۆز فۆن 8) به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانن ریكۆردی گرته‌ی ڤیدیۆیی بكه‌ن و راسته‌وخۆ له‌ناو (یوتوب) دایبنێن. 
كۆمپانیای Youtube Upload ئاشكرایكرد هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای نۆكیا كارئاسانی ته‌واو ده‌كات بۆ بینینی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان به‌خێرایی و ئاسانترین رێگه‌، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌ كه‌ سیستمی داونلۆده‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌گرته‌ی ڤیدیۆییان له‌رێی مۆبایلی نۆكیای جۆری ( لۆمیا) وه‌ تۆمار كردووه‌. 
كۆمپایناكه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ به‌كارهێنه‌رانی (ویندۆز فۆن 8 ) ده‌توانن به‌ئاسانی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ دابه‌زێنن له‌رێی سیستمێكی داونلۆدی تایبه‌ت به‌ویندۆكه‌ به‌توانای 1 میگابایت.
مۆبایلی جۆری نۆكیای (لۆمیا) له‌ توانایدایه‌ زۆر به‌ووردی گرته‌ی ڤیدیۆیی ریكۆرد بكات و ئه‌م سیستمی داونلۆده‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ به‌رنامه‌ی (ویندۆز فۆنی 8) .