تۆتاڵ، باس لە زیادبونی بەرهەمی نەوتی هەرێم دەكات

چاوەڕوان دەکرێت بەرھەم و ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە لە ساڵی ٢٠١٥ دا بگاتە دوو ملیۆن بەرمیل. 
لەو چوارچێوەیەش دا کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی بۆ بەرھەمھێنانی نەوت زیادکردنی بەرھەم و کارەکانی خۆی لە ھەرێمی کوردستان لەماوەی داھاتوودا راگەیاند. 
کۆمپانیای تۆتاڵ کە بارەگاکەی لە پاریسەو بەسێیەمین گەورە کۆمپانیای نەوت لەسەر ئاستی جیھان ئەژمار دەکرێت، رایگەیاند: چەندین پلان و بەرنامەی لەبەردەستدایە بۆ گەڕانی زیاتر بەدوای کێڵگەی تازەی نەوت و زیادکردنی بەرھەمی نەوت لە ھەرێمی کوردستان. 
ھاوکات کریستۆڤ دۆمار بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، رایگەیاند: کۆمپانیاکەمان ئێستا لەکاری بەردەوامدایە بۆ گەڕان بەدوای نەوت بەتایبەتی لە ھەردوو کێڵگەی سەفین و ھەریر لە ھەرێمی کوردستان و ئەنجامە بەراییەکان رایدەگەیەنن کە نەوت لە خاکەکەی دا دەدۆزرێتەوەو ئەمەش سەرکەوتنی پلانەکەیانی سەلماندووەو چاوەڕوان دەکرێت بەرھەمی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ھەناردەی بۆ دەرەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥ بگاتە دوو ملیۆن بەرمیل.