” نابێت سعودیە تەنها پشت بە نەوت ببەستێت “

لەكاتێكدا كە ئابوریناسانی سعودیە رایانگەیاندووە ئابوری سعودیە بەرەو گەشەكردنی زیاتر دەچێت، یەكێك لەسەرمایەدار دیارەكانی سعودیە هۆشداریی لەوەی كە پێویستە سعودیە سەرچاوەكانی ئابوری زیاتر بكات.
وەلید بن تەلال بارزگان و سەرمایەداری دیاری سعودیە لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هۆشدارییدا لەوەی كە خواستی بەردەوام لەسەر نەوتی عەرەبستانی سعودیە كەمدەبێتەوە و پێویستە حكومەتی ریاز هەوڵبدات سەرچاوەكانی داهات زیاتر بكات.
روونیكردەوە، پێویستە سعودیە تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت بەڵكو كار زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات بكات بۆ ئەوەی بتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و بایەخ بە سەرچاوەكانی وەكو وزەی ئەتۆم و خۆر بدات.