ئەپڵ (s)ەكەی كرد بە (c)

سایتی بزنس ئینسایدەری ئەمریکی ڕایگەیاند چەند سایتێکی نزیک لە کۆمپانیای ئەپڵ وێنەی پاکەتی ڤێرژنە نوێکەی ئایفۆنی کۆمپانیای ئەپڵیان خستووەتەڕوو.
کۆمپانیای ئەپڵ لە وێنەیەکدا پاکەتی ڤێرژنە نوێکەی مۆبایلە نوێکەی خستووتەڕوو بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە لەسەر پاکەتەکانی ڤێرژنە نوێکە ئایفۆن 5s نەنوسراوە و لە جیاتی ئەوە ئایفۆن 5c-ی نوسراوە.
سایتەکە ئاماژەشی بەوەکردووە کە پاکەتی ئایفۆنە کۆنەکان شێوەی چوارگۆشەیبووە بەڵام پاکەتی ئەم ئایفۆنە نوێیە سووچەکانی پاکەتە بازنەیین و قەبارەی پاکەتەش گەورەترە لە پاکەتی بەرهەمە پێشووەکەی ئایفۆن ،شارەزایانیش دەلێن لەوەدەچێت ئەمە نیشانەی ئەوەبێت کۆمپانیای ئەپڵ لەم بەرهەمە نوێیەیدا شاشەیەکی گەورەتری بەکارهێنابێت.
سایتی (gsmarena)ش ئاماژەی بەوەکردووە هەرچەندە ئێمە چاوەڕێی ئایفۆن 5s  -مان دەکرد بەڵام لەوەدەچێت ئەپڵ لەم بەرهەمەیدا ویستبێتی سەرنجی بەکارهێنەرانی مۆبایل لە وڵاتی چین ڕابکێشێت و پیتی (c) ئاماژەیەک بێت بۆ وشەی (china) چونکە بەرهەمەکانی ئەپڵ تا ئێستاش نەیاتوانیوە لە بازاڕە گەورەکەی چیندا جێگەی خۆی بکاتەوە.