توالێته‌ ئاڵتونیه‌كه‌ی بایی767 هه‌زار دۆلاره‌

ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆن كیم كارداشیان و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كانی و یست گۆرانبێژی راپ، به‌هۆی ئه‌و پاره‌و سه‌روه‌ته‌ زۆره‌ی كۆیانكردۆته‌وه‌، سه‌رقاڵی كڕینی كه‌لوپه‌لی دانیسقه‌و گرانبه‌هان بۆ ماڵه‌ نوێیه‌كه‌یان له‌كالیفۆرنیا. 
له‌دواین ئاشكراكردنی نرخی كه‌لوپه‌له‌ گرانبه‌هاكان، نرخی توالێته‌ ئاڵتونیه‌كه‌یانه‌ كه‌ بۆ ماڵه‌كه‌یان له‌كالیفۆرنیا كڕیان به‌نرخی 767 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
 
به‌پێی چه‌ند راپۆرتێكی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا، كیم كارداشیان و كانی و یست له‌پاڵ كڕینی توالێته‌ ئاڵتونیه‌كه‌ شه‌ش تاقمی نوستنیشیان كڕیوه‌ به‌ 444 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ، هه‌روه‌ك نرخی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو چێشتخانه‌و نرخی به‌فرگره‌ داڕێژراوه‌كه‌ی به‌ده‌نكه‌ نقێم بایی 352 هه‌زار دۆلاره‌.