سلێمانی.. بە ئامێرەكانی ساڵی 1957 پشكنین بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان دەكرێ‌

كۆنترۆڵی جۆری لە گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی بە ئامێرە كۆنەكانی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار پشكنین بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان دەكات.
بینای كۆنترۆڵی جۆریی پیشەسازی، رۆژانە لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانیدا دەوام دەكەن، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی جۆری لە گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی بۆ(رووداو) گوتی: “ئێستا لەم بینایە كرێچین، چونكە بووەتە موڵكی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی سلێمانی و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتین بۆ دابینكردنی شوێن”.
ئەمجەد محەممەد كەریم ، لەبارەی ئەو ئامێرانەی بۆ كۆنترۆڵی بەرهەمەكان بەكاریدەهێنن، بە روداوی راگەیاندوە “ئەو ئامێرانەی بەكاریدەهێنین، مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1957، كە تایبەت بە كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار دروستكراوون”.
گوتیشی: “كۆمپانیای (كۆیكا)ی كۆری، بە بڕی 3 ملیۆن دینار ئامێری بۆ دابینكردووین، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەو ئامێرانەمان وەرنەگرتووە”.
كۆنتڕۆڵی جۆری پیشەسازی لە ساڵی 2007 دامەزراوە و داهاتی گشتی بۆ 6 مانگی رابردووی ئەم فەرمانگەیە 39 ملیۆن و 204 هەزار دیناربووە .