فه‌یسبوك،(مارك زوكه‌ربێرگ)ی كرد بە (42)هه‌مینی‌ ملیاردێره‌كانی‌ جیهان

بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ ڕایگه‌یاندووه‌، نرخی‌ پشكه‌كانی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك (30%) به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش سێ‌ ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار قازانجی‌ كردووه‌.
سایتی‌ فارس نیوز بڵاویكرده‌وه‌، له‌بۆرسه‌كانی‌ جیهاندا پشكی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك گه‌یشتووه‌ته‌ سێ‌ ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ (30%)ی‌ نرخی‌ پشكه‌كانی‌ فه‌یسبوك له‌بۆرسه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ پشكه‌كانی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، سه‌روه‌ته‌كه‌ی‌ (مارك زوكه‌ربێرگ) خاوه‌نی‌ ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ (16) ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ‌و له‌پله‌ی‌ (42)هه‌مینی‌ ملیاردێره‌كانی‌ جیهاندایه‌.